فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین و سەرۆکی کاروباری سیاسەتی گەنجانی هودا پار لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد.
فاروق دینچ باس لە گەماڕۆی سەر غەززە کرد و دەستنیشانی کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
دینچ وتی، "دۆزینەوەی سەدان تەرم لە نەخۆشخانەی شیفا دونیای نەجوڵاندەوە. ڕەشبوونی تەرمی منداڵەکان دونیای نەجوڵاندەوە. بە داخەوە ناڕەزایەتیێکی جدی نیشان نەدرا. دەیانەوێت کۆمەڵکوژی و وێرانکاری باکووری غەززە لە رەفەح جێبەجێ بکەن. قاتیلەکانی سەهیۆنی کە ٦ مانگە بە سیاسەتی جینۆساید هەوڵ دەدات کە فەلەستینییەکان ناچاری کۆچ بکەن ئامادەکاری دەکات کە هێرش بکاتە سەر رەفەح کە ملیۆنێک و نیو مرۆڤ پەنای بەوێ بردووە. هیچ رۆژەڤێک نابێت جینۆسایدەکەی غەززە داپۆشێت و لەبیر ببات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.